خزمهتگــــــــــــــــــــــــوزارییهكی نوێ له فهیسبووكدا
یەكەم: هەر بەشداربوویەك دەتوانێت دوای ئەوەی كە بۆچوونێكی لەسەر شتێك وێنەیەك یان بابەتێك نووسی، دوای ئەوەی كە بۆچوونەكەشی بڵاوكردەوە، دەتوانێت گۆڕانكاری لەبۆچوونەكەی خۆیدا بكات. بەئەكتیڤبوونی ئەو تایبەتمەندییە لەفەیسبووكدا كاتێك هێمای (×) لەسەرووی فەرمانی (comment) دادەگری دوو فەرمانی “سڕینەوە” یا “دەستكاری كردن” نیشان دەدرێت. جگە لەوەش تایبەتمەندییەكی دیكە ئەوەیە كە كاتێك كۆمێنتێك دەستكاری دەكەی، كۆمێنتەكەی پێشوو دەكرێت نەسڕێتەوە، لەپەنای یەكەمین كۆمێنت فەرمانی Edited واتە دەستكاری كراو نیشان دەدرێت.
