هـــــه ر جــــــــــاره و وه ڵامـــــــــــــی پــرسیــارێـــــــــــك

هـــــه ر جــــــــــاره و وه ڵامـــــــــــــی پــرسیــارێـــــــــــك
خوێنەرێكی بەڕێز داوای چارەسەری گرفتێكی دەكات و دەپرسێت، ماوەیەكە كۆمپیوتەرەكەم بەرەو خاوی ڕۆیشتووە و ئەو خێراییەی جارانی نەماوە، پێدەچێت چونكە ئەنتی ڤایرۆسێكی باشم لەسەر دانەناوە تووشی ڤایرۆسێكی زۆر ببێت؟
خوێنەری بەڕێز ئێمە وامان لێهاتووە هەر گرفتێك كە تووشی كۆمپیوتەر بێت بۆ بوونی ڤایرۆس دەیگەڕێنینەوە، ڕاستە ڤایرۆس كاریگەری زۆرە لەسەر دابەزینی خێرایی كۆمپیوتەر، بەڵام ئەویش یەكێكە لەهۆكارەكان، چونكە دەیان هۆكاری دیكە هەن. بۆ چوونە سەری ئاستی خێرایی كۆمپیوتەرەكەت، پێویستە هەر هەفتەی جارێك Defragmentی بكە و بۆ ئەوەی كە ئەو فایلانەی سڕیونەتەوە و بەڵام شوێنەواریان لەسەر كۆمپیوتەر ماوە، شوێنەواریان نەمێنێ. هەروەها پێویستە ماوە ماوە scan diskی بكەی. جگە لەوەش پێویستە لەكاتی هەڵكردنی كۆمپیوتەردا ماوەی چەند خولەكێك ڕاوەستی تاكو سیستەم بەتەواوی جێگیر دەبێت. ئەو پرۆگرامانەی زێدەن و شوێنێكی زۆریان لەكۆمپیوتەر داگیركردووە بیانسڕیەوە. چونكە جار هەیە دەیان پرۆگرام لەئینتەرنێت دادەبەزێنی بێ ئەوەی كە پێویستت پێیان بێت. هەوڵبدە گەمەی قورس بەكۆمپیوتەر مەكە، بەتایبەتی ئەگەر كۆمپیوتەری لاپتۆپ بێت، گەمەی قورس تەنیا لەسەر سی دی كاری پێبكە، هەرچەندە ئەویش گرفتی هەیە بۆ تێكچوونی سی دی ڕایتەر.. فایل و وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی دەبێ لەسەر ئەو درایڤە بن كە سیستەمی ویندۆزیان لەسەر نییە. ئەمانە بەشێكن لەچارەسەری خێرایی دابەزینی كۆمپیوتەر، هیوادارم چارەی گرفتەكان بكات.
Top