كیبۆردێكی له مسی ئازار به په نجه كانت ناگه یه نێ

كیبۆردێكی له مسی  ئازار به په نجه كانت ناگه یه نێ
كۆمپانیای Minebea ژاپۆنی، كیبۆردێكی تەواو لەمسی بەرهەم هێناوە، تایبكردن بەهۆی ئەم كیبۆردە هیچ چەشنە ئازارێك و ماندووبوونێك بۆ پەنجەكانی بەكارهێنەرەكەی ناهێنێ. كیبۆردەكە كە بەMinebea cool Leaf keyboard ناسراوە، لەكاتی كوژاندنەوەدا وەك شووشەیەكی ڕوون دەچێت، بەڵام كاتێك كە لەكۆمپیوتەر دەخرێت، گشت دوگمەكانی وەك كیبۆردێكی ئاسایی بەشێوەی گلۆپ هەڵدەبن.
خاڵی جێگەی سەرنج لەو كیبۆردەدا ئەوەیە كە بەكارهێنەر به ویستی خۆی دوگمەكان دادەڕێژێ، بەشێوەی ستاندارد 108 دوگمەی هەیە، كە زیاتر بەكارهێنەرانی ژاپۆنی لەم شێوەیە كەڵك وەردەگرن، وەك ئاماژە پێدرا بەویستی بەكارهێنەر دوگمەكان دادەنرێن، بۆ نموونە لەكاتی یاریكردندا دەتوانی تەنیا ئەو دوگمانە ئەكتیڤ و چالاك بكەی كە بۆ ئەم مەبەستە بەكار دێن و گلۆپی دوگمەكانی تر دەكوژێنەوە. هەروەها كیبۆردەكە دەكرێت وەك حاسیبەیەكی پیشەیی و ئەندازیاری سوودی لێوەربگرێت. تایبەتمەندییەكی دیكە لەو كیبۆردەدا ئەوەیە كە دەكرێت فۆنتی نیشاندانەكە بەویستی خۆت بگۆڕێ و فۆنتی دیكەشی بۆ دابنێی.
Top