پایسكیل لێخوڕین له ئاسماندا
چەند ساڵێك لەمەوبەر كە هەواڵەكەمان بڵاكردەوە، ئۆتۆمبێلی فڕۆك بەرهەم هات، كە ئۆتۆمبێلێك بوو لەسەر زەوی وەك ئۆتۆمبێلی ئاسایی و وەك فڕۆكەش هەڵدەفڕی. ئەمجارەیان گروپێك لەچەند كۆمپانیایەكی چیك، پایسكێلێكیان بەرهەم هێناوە كە بۆ بەرزبوونەوە لەزەوی چوار پەروانەی هەیە و بڕیار وایە لەو مانگەدا تاقیكاری لەسەر بكرێت. پایسكیلی FBike. بۆ بەرزبوونەوەی لەسەر زەوی لەباتری سوود وەردەگرێت، دیزاین و بیرۆكەی ئەم پایسكیلە لەچیرۆكە خەیاڵییەكانی ژۆل ڤێرنی نووسەری گەورە وەرگیراون، پایسكیلەكە دەتوانێت كێشی 170 كیلۆ لەسەر زەوی هەڵبگرێت، مۆتۆرێكی 10 كیلۆواتی جوڵەی پەروانەكانی بەئەستۆیە.
