هــــه ر جـــاره و وه ڵامـــی پرسیارێـك

هــــه ر جـــاره و وه ڵامـــی پرسیارێـك
هاوڕێیەكی بەڕێز كە خوێنەرێكی بەشی ئایتییە لەگۆڤارەكەمان، پرسیاری ئەوە دەكات چۆن دەكرێت لەئینتەرنێتی سەر لاپتۆپەكەم بەبێ وایەر واتە بەسیستەمی Wi-fi بۆ مۆبایلەكەم هێڵی ئینتەرنێت بگوازمەوە، چونكە مۆبایلەكەم سیستەمی وای –فای لەسەرە؟
خوێنەری بەڕێز لەسیستەمی ویندۆز7دا ئەم كردارە زۆر بەئاسانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە دوای ئەوەی هێڵی ئەنتەرنێت لە لاپتۆپەكەت ئەكتیڤ كرد، لەسەر ئایكۆنی لای كاتژمێرەكە واتە ئەوەی لەسەر شریتەكەیە و هێمای كێبڵ و شاشەی كۆمپیوتەرە كلیكی لای ڕاست بكەی و كە دوو فەرمان دەردەكەون، فەرمانی خوارەوەیان كە نووسراوە Open network… هەڵبژێرە كە ویندۆیەك دەكرێتەوە، لەو پەنجەرەیەدا چەند فەرمانێك دەكرێنەوە، كە فەرمانی set up a new… هەڵبژێرە و دواتر كە پەنجەرەیەك دەكرێتەوە، دواین ئایكۆن هەڵبژێرە كە نووسراوە set up a wireless … هەڵبژێرە، و فەرمانی next لێبدە، كە بۆكسێك دەكرێتەوە و 3 بەشە، لەبەشی سەرەوە ناوێك بنووسە، بەشی ناوەند كە سێ فەرمانە فەرمانی سەرەوە هەڵبژێرە و دواتر next بكە، بەڵام كە فەرمانی torn of… لێبدە و ئیتر كۆتایی دێت.
Top