تهكنهلۆژیای نوێ له خزمه ت ژنانی فه رمانبه ردا

تهكنهلۆژیای نوێ  له خزمه ت ژنانی فه رمانبه ردا
لهخزمهت ژنانی فهرمانبهردا
ژنانی فەرمانبەر بەتایبەتی لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەر تەنیا ئەرك و كارەكانی فەرمانگەكەیان ڕاناپەڕێنن، بەڵكو دوای تەواوبوونی كار و فەرمانی ئیدارەكەیان، دەبێ دەستبەجێ كە گەڕانەوە خواردنی نیوەڕۆ ئامادە بكەن.. چەندە بۆ خانمانی فەرمانبەر جێگای دڵخۆشی بوو، كە هەتا دەچوونەوە ئامێرێك ئۆتۆماتیكی گەسكی لەماڵەكە دابا و خاوێنی كردباوەو ئامێرێكی دیكەش چێشتی لێنابا، ئەم خەونە درەنگ یا زوو دێتە دی.. ئەوەتا گەسكی كارەبایی هۆشمەند هەیە كە هەموو ماڵ خاوێن دەكاتەوە و دواتریش دەچێتەوە شوێنی خۆی، یان ئەو ئامێری تەباخە دیجیتالییە كە دەكرێت هەر لەفەرمانگەوە كورتە پەیامێكی بۆ بنێری و فەرمانی پێبكەی كە چێشتەكە گەرم بكاتەوەو دواتریش بكوژێتەوە. یان ئەو چاوەیە پێبكات كە تایبەتە بەئاوگەرم كردن بۆ چالێنان..
تەباخی دیجیتالی iTotal control وەك هەر مۆبایلێك سیمكارتێكی تایبەت بەخۆی هەیە و بەتۆڕی مۆبایلەوە پێوەند دەدرێت. تەباخەكە هەم لەڕێگای مۆبایل و هەم لەڕێگای ئینتەرنێتەوە كۆنترۆڵ دەكرێت.
Top