ئەگەر لەم دەیەشدا نەبێت لەداهاتوویەكی نە زۆر دووردا، وەرگرتنی وزە لەتیشكی خۆر بەهۆی سەرچاوەی لەبڕان نەهاتووی و هەرزانی جێگای هەموو سەرچاوەكانی دیكەی وزە دەگرێتەوە. لەم ماوەیەدا سپیكەرێك لەلایەن كۆمپانیای Eton بەرهەم هاتووە كە هەم وایەر لەیسە و هەم وزەی خۆی لەتیشكی خۆر وەردەگرێت. سپیكەری جۆری Rukus كە بەتیشكی خۆر كاردەكات بەسیستەمی بلوتوس لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە پێوەند دەدرێت و خاوەنی دوو بڵندگۆی بەهێزە و سپیكەرەكە خاوەنی شاشەیەكی تایبەت بەخۆیەتی، ئەگەر وزەی پێویست وەك لەشەودا یان لەوكاتەی كە هەورە نەبوو بۆ شەحنكردنەوەی سپیكەرەكە دەكرێت بەكارەباش شەحن بكرێتەوە.