مینی پی سی واتە كۆمپیوتەری زۆر بچووك، ئەو كۆمپیوتەرانەی كە لەپەنجەی دەستتدا جێگایان دەبێتەوە پەرە دەسێنن، كۆمپانیایەك دوایین جۆری كۆمپیوتەری مینی پی سی بەناوی X86 Detsel-01 لەم ڕۆژانە خستە بازاڕەوە، كە قەوارەكەی تەنیا 25 لە74 ملمدایە و بارستایەكەشی 12 ملمە. كۆمپیوتەری ناوبراو تواناو هێزی خێراییەكەی 1,6 گیگاهێرتزە، ڕامەكەی 1 گیگابایتە. كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكەی ڕایگەیاند كە كۆمپیوتەری جۆری X86 Detsel-01 هەموو سیستەمێكی كۆمپیوتەر دەخوێنێتەوە. هاردی كۆمپیوتەرە بچووكەكە 64 هەتا 128 گیگابایتە. زۆربەی جێ كێبڵ و شوێنەكانی پێوەندی وەك USB, HDMI, VGA هەیە و سیستەمی وایەرلەیس و بلوتوسی هەیە.