ئه لبومێكی وێنه ی دیجیتالی به ئینته رنێته وه په یوه ند ده درێ
له‌م دواییانه‌دا ئه‌لبومێكی وێنه‌ی دیجیتاڵی به ناوی Chumby 8 به‌رهه‌مهات، دیزاینی ئه‌لبومه دیجیتاڵییه‌كه زۆر ساده‌یه و زۆربه‌ی فۆرماتی وێنه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌و نیشانیان ده‌دات. خزمه‌تگوزارییه‌ك كه ئه‌و ئه‌لبومه له ئه‌لبومه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه، بوونی سیسته‌می وایه‌رله‌یسه كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانی فه‌یسبووك بكه‌یه‌وه، یان هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رزش و بازاڕی بۆرسە ئاگادار بی، جگه له‌وه‌ش خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به رێكخستنی فایله مۆسیقییهكانه كه ده‌توانی له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی وێنه‌كان گوێ له مۆسیقای دڵخوازی خۆشت بگری، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌لبۆمه دیجیتاڵییه فایله ڤیدیۆییه‌كان ده‌خوێنێته‌وه و كاتژمێری بێداركردنه‌وه‌ی هه‌یه و رۆژمێری رۆژانه‌ش نیشان ده‌دات.
