هەر جاره و پرسیارێ
خوێنەری بەڕێز بەڵێ ئەمە ڤایرۆسە و كاری تێكدەرانەی ڤایرۆسەكە ئەمانەن، بەهەر كلیك كردنێك فۆڵدەرێكی وەكو خۆی كۆپی دەكات، لەبەشی stat دا فەرمانی Turn Off Computer ڕادەگرێت. جگە لەوەش ئەو فەرمانەش ڕادەگرێت Registry Tools، هەروەها Task Manager ڕادەگرێت. ئەگەر زیاتر بمێنێتەوە زۆر زیانی دیكەش دەگەیەنێت. بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسە دەبێت پرۆگرامێكی زۆر بچووك بەناوی Kill New Folder لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دابەزێنی، بەیەك كلیك ڤایرۆسەكە دەسڕێتەوه، بەڵام دەبێت بۆخۆت ئەو فۆڵدەرانەی بەو ناوەن newfolder بسڕیەوە. بەڵام هیچ كام لەوانە مەكەوە. بۆ ئەوەی لێت تێكنەچێت لەگەڵ فۆڵدەرێك كە بەناوی new folder ئەوەیە، new folderی ڤایرۆس قەبارەكەی تەنیا 140 كیلۆبایتە.
