گه‌وره‌ترین ته‌له‌ڤزیۆنی جیهان دروست كرا

گه‌وره‌ترین ته‌له‌ڤزیۆنی جیهان دروست كرا
تەكنۆلۆژیای نوێی رێگەی بە ژاپۆنییەكان دا، تا گەورەترین تەلەفیزیۆنی جیهان، كە 16 ئەوەندە زیاتر كواڵیتی بە بەراوەرد لەگەڵ تەلەفیزیۆنەكانی تر دروست بكەن.

بە پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ( یونایتدپرێس)، كومپانیایی " پاناسۆنیك " بەم دواییانە مۆدێلێكی نوێی تەلەفیزیۆنی بە ناوی " سوپەر های ڤیژن" دروستكردووە كە قەبارەی شاشەكەی 145 ئینچە، كە نازناوی گەورەترین شاشەی پلازمای، جیهانی بە ناوی خۆی تۆمار كرد.

دروستكردنی گەورەترین تەلەفیزیۆنی جیهان، لە قۆناغی تاقیكردنەوە دایەوە، یەكەمین نموونەی ئەو تەلەڤزیۆنە، بۆ دەستپێك ونمایشی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی لەندەن، رەوانەی به‌ریتانیا كراوە.

جێی ئاماژە پێدانە، كواڵیتی و شەفافی ئەو گەورەترین تەلەفیزیۆنی جیهان 16 ئەوەندە بە بەراوەرد لەگەڵ تەلەفیزیۆنەكانی تر زیاترە و شاشەكەیشی زۆر راستە و وێنەكان لە چوارچێوە و قەبارەی 7680 × 4320 پیكسل پیشان دەدات.
Top