سیسته‌می په‌روره‌ده به‌ره‌و ئه‌لكترۆنی ده‌ڕۆات
وڵاتی تایله‌ند له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئه‌مساڵیدا هه‌وڵیداوه له‌بری كتێبی ده‌رسی قوتابییه‌كان له ته‌بلێت سوود وه‌ربگرن، چونكه ته‌بلێت هه‌موو كتێبه ده‌رسییه‌كانی تێدایه و جگه له‌وه‌ش ده‌توانرێت ده‌یان ئه‌ركی دیكه‌ی تایبه‌ت به خوێندن ئه‌نجام بدات. سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی تایله‌ند ئه‌مساڵ بودجه‌یه‌كی زیاتر له 8 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكردووه‌و دیاره به‌كارهێنانی ئامێری ته‌بلێت ئێستاكه له قۆناغی تێستدایه و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت ره‌نگه هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن له ته‌بلێت له‌بری كتێبی خوێندن سوود وه‌ربگرن، ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن ته‌بلێت به‌سه‌ر قوتابییه‌كاندا دابه‌ش كراوه. ئه‌و ته‌بلێته‌ی كه تایبه‌ت كراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جۆری Scoped Sp0712یه كه له سیسته‌می ئه‌ندرویدی كۆمپانیای گوگڵ سوود وه‌رده‌گرێت و شاشه‌كه‌ی 7 ئینجه و خێراییه‌كه‌ی 2 گیگاهێرتزه و رامه‌كه‌ی 8 گیگابایته و سیسته‌می GPS له‌سه‌ره
