پرینته رێك له گیرفان ده خرێت

پرینته رێك له گیرفان ده خرێت
كۆمپانیای پۆلاروید پرینتەرێكی بچووكی بەرهەم هێناوە كە لەگەڵ سیستەمی ئەپڵ دەگونجێت، هەرچەندە پێشتر پرینتەری لەم شێوەیە بۆ سیستەمی ئەندرۆید و مۆبایلەكانی هۆشمەند بلاك بێری بەرهەم هاتبوو، بەڵام پرینتەری ئەمجارە بۆ سیستەمی ئەپڵ بەرهەم هاتووە كە بە پرینتەری GL10 ناسراوە.
پرینتەرەكە باترییەكی لیتیومی هەیە و لەتەكنۆلۆژی چاپكردنی زینك سوود وەردەگرێت واتە تەكنۆلۆژییەك كە لەودا حیبر بوونی نییە، بەڵكو كاغەزێكی تایبەت هەیە كە دۆكیومێنت یان وێنەكەی لەسەر چاپ دەبێت، وەك كامێرای پۆلاریدی كۆن كە فیلمەكەی پێویستی بەشۆردنەوە نەبوو.
Top