سایتێك بۆ دروستكردنی په سۆرد
گەلێك پرۆگرام هەن بۆ دانانی پاسوۆردێكی گونجاو، لەگەڵ ئەوەیدا چەند سایتێكیش هەن كە ئەركیان ئەوەیە پاسوۆردێكی گونجاو و مەحكەم دروست بكەن. سایتی Passwords Generator یەكێكە لەسایتە باشەكان، ئەركی سایتەكە ئەوەیە كە پاسوۆردێكی گونجاو دەستنیشان بكات. كاتێك سایتەكە دەكەیەوە لەوبەشەی تایبەتە بەپاسوۆرد دەتوانی خۆت وشەیەك دابنێی، سایتەكە پێت دەڵێت ئەو پاسۆردە ئاستەكەی چۆنە لاوازە یان بەهێزە، ئەگەر بێهێز بوو خۆی چەند وشە و كاراكتەرێكت بۆ دەستنیشان دەكات.
