پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی لۆگۆكان

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی لۆگۆكان
هەتا ئێستا سەرنجی ئارم و لۆگۆی كۆمپانیا و ڕێكخراو و كەناڵە تەلەڤزیۆنەكانت داوە؟ هەندێك لەو لۆگۆیانە زۆر سادەن و باش دەردەكەوێت كە بۆ دیزانیكردنی ئەوانە پێویستی بەپرۆگرام و دیزاینەرێكی شارەزا نییە، بگرە دەكرێت بەهۆی فكرە و سوژەی خۆتەوە بەڕاكێشانی چەند هێڵێكی خوار و تەنانەت بازنەیەك لۆگۆیەكی تایبەت و گرنگ دروست بكەی.
پرۆگرامی EximiousSoft Logo Designer بۆ ئەو بەكارهێنەرانە بەرهەم هاتووە، كە شارەزاییەكی ئەوتۆیان لەدیزاینی لۆگۆدا نییە، هەڵبەتە ئەو پرۆگرامە پرۆگرامێكی زۆر باشە بۆ دیزاینەران و چالاكانی ئەو بوارە. پرۆگرامەكە چەندین نموونەی لۆگۆی تێدایە، پرۆگرامەكە هەموو ئامرازەكانی پێویست بۆ دیزاینی لۆگۆ بەكوالیتی بەرز بەشێوەی ڤیكتۆر چێ دەكات، چەندین شێوەی ئەندازەیی سەرنجڕاكێش لەبوارەكانی، تەكنۆلۆژیا، بازرگانی، ژینگە و تەندروستی، وەرزشی و پەروەردە و بازرگانی...تاد.
Top