هارده كانی ئه نته رنێت بناسن
Dropbox ئەو سایتە خزمەتگوزارییە لەساڵی 2008ـەوە تاكو ئێستا سەرنجی زۆر كەسی بۆلای خۆی ڕاكێشاوە و هەربۆیە بەكارهێنەرانی ئەم سایتە لە50 ملیۆن تێپەڕی كردووە. هەموو كەسێك لەو سایتەدا دەتوانێ هاردێكی 2 گیگابایتی بەخۆڕایی هەبێت و ئەگەر سایتەكە بۆ خەڵكی دیكەش پێشنیار بكەی ئەوە هاردە 2 گیگایەكە دەبێتە 16 گیگا.
گوگڵ درایڤ: ئەمەش یەكێكە لەخزمەتگوزارییەكانی گوگڵ كە بەدرێژی لەژمارەكانی پێشووی گۆڤارەكەماندا باسیمان لێوەكردووە، تەنیا بۆ بیرهێنانەوە دەڵێین لەوسایتەدا مافی 5 گیگا خەزنكردنت بەخۆڕایی هەیە.
مایكرۆسۆفت سكای درایڤ: ئەمەش خزمەتگوزارییەكی خەزنكردنی داتاكانە لەئینتەرنێتدا كە لەلایەن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتەوە داندراوە، لەو سایتەدا دەتوانی 7 گیگابایت داتاكانت خەزن بكەی.
ئای كلاود: ئەمەش خزمەتگوزارییەكی نوێیە لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە داندراوە، بۆ سیستەمی ماك باشترین هاردی ئەنتەرنێتییە. تەنانەت لەگەڵ ئامێرەكانی دیكەی ئەپڵیش وەك، ئایفۆن، ئایپادیش دەگونجێت لەو هاردەی ئینتەرنێتیەی ئای كلاوددا دەتوانی 5 گیگا داتا خەزن بكەی.
