ئامێری دیاریكردنی مه ودا به هۆی له یزه ره وه

ئامێری دیاریكردنی مه ودا به هۆی له یزه ره وه
بەشێك لەو ئامێرە دیجیتالییانەی كە لەو فایلی ئایتیدا ئاماژەیان پێدەكەین ڕەنگە كەمتر پێویستیمان پێی بێت، بەڵام هەرچۆنێك بێت بۆ ئەوانەی كە بۆ یەكجاریش پێویستیان پێیدەبێت بایەخی خۆی هەیە.
ئامێری دیاریكردنی مەودا بەهۆی لەیزەرەوە كە كۆمپانیای Nikon Vision بەرهەمی هێناوە بۆ ئەوانەی لە بەلەمدا لەناو دەریا گەشت دەكەن، یا بۆ ئەوانەی لەدارستانە چڕەكاندا دەمێننەوە تەنانەت بۆ یاریكەرانی یاری گولفیش سوودی خۆی هەیە.
ئەركی ئامێرەكە ئەوەیە كە تیشكێكی لەیزەر بۆ ئەو شوێنەی مەبەستتە بەڕێ دەكات و لەسەر ئامێرەكە نیشاندەدرێت كە مەودای تۆ لەگەڵ شوێنی مەبەست چەند مەترە. سیستەمی دۆزینەوەی مەودا لەئامێرەكەدا زۆر خێرایە و تا مەودای كیلۆمەترێك مەوداكە بەوردی نیشان دەدات. دوگمەی پاوەر كە لەئامێرەدایە توانای دەستنیشانكردنی مەودای 8 چركەی هەیە واتە ئەوكاتانەی كە دەستەكانیشت دەجوڵێن ئەو مەوداكە بەڕێكی نیشان دەدات. ئامێرەكە بۆ شەوی تاریكیش گرفتی نییە و لەشەویشدا ئەركەكەی ئەنجام دەدات. ئامێرەكە تەنانەت بۆ ناو ئاویش دەگونجێت
Top