چاودێری منداڵه كه ت به ته كنه لۆژیای دیجیتالی بسپێره

چاودێری منداڵه كه ت به ته كنه لۆژیای دیجیتالی بسپێره
گرفتێكی سەرەكی دایكان ئەوەیە، بەتایبەتی ئەوانەی كە دەچنە دەرەوەی ماڵەوە كە منداڵەكانیان بەتەنیا لەماڵەوە جێ دەهێڵن. دایكێك كاتێك بۆ كڕینی پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە دەچێتە دەرەوە یا حەز دەكەن بزانن منداڵەكانیان لەدایەنگە چۆنە؟ تەكنۆلۆژیای دیجیتالی نوێ یارمەتیدەری دایكانە لەو كاتانەدا. ئامێری Babymonitor ئامێرێكی هۆشمندە كە بەهۆی ئایفۆن یان ئایپاد یا مۆبایلێكی هۆشمەندی دیكە دەتوانی چاودێری منداڵەكەت بكەی. ڕەنگە بڵێیت كە ئەو ئامێرە تەنیا وێبكەمێكە كە وێنەی ژووری منداڵەكە لەڕێگای ئینتەرنێتەوە دەگوازێتەوە، بەڵام لەراستیدا هەر ئەوەندە نییە، بگرە ئامێرەكە حاڵەتەكانی منداڵەكە بەوردی لەژێر چاوەدێری دایە، وەك گریان، جوڵە، كەش و هەوا، لەكاتی بوونی گرفتێكدا دایك و باوكی منداڵەكە ئاگادار دەكاتەوە تەنانەت دایكان دەتوانن لەدوورەوە لای لایێ بۆ منداڵەكانیان بكەن.
Top