لەم سەردەمەدا خەو و خۆراك و نووسین و ڕۆیشتن و گشت ئەركەكانمان بەتەكنۆلۆژیا سپاردووە، سیناریۆی فیلمە خەیاڵییەكان بەرەو واقیعی هەنگاو دەنێن. ئامێری HSL- 101 ئامێرێكی دیجیتالییە بۆ كۆنترۆڵ و چاودێریكردنی خەو. ئەو ئامێرە هەستەوەرێكی ڕادیۆیی هەیە كە شەپۆلەكان تا دوو مەتر بەڕێ دەكات، كاتێك كە دەخەوی ئامێرەكە لەنزیك شوێنی نووستنەكەت دادەنرێت و هەركاتێك دوگمەی «شەوخۆش»ت لێدا ئیدی دەست دەكات بەسكانكردنی خەوەكەتان. ئامێرەكە جوڵەی جەستەتان، وەك كەڵەكە و كەڵەكە كردن، هەناسەلێدان، پڕخە كردن و هەموو شتێكی تایبەت بەخەوەكەتان تۆمار دەكات و پاشان ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی خەوەكەتان بەدوو وێنەی كاریكاتێری شاد یا ناشاد نیشان دەدات.