چاویلكه یه ك به Full HD فیلم ده گرێت

چاویلكه یه ك به Full HD فیلم ده گرێت
لەسەردەمی بەدیجیتالی بوونی كۆمەڵگەدا ناكرێت متمانەت بەهیچ شتێك بمێنێت، كێ دەڵێ ئەو كراسەی لەبەر بەرامبەرەكەتدایە دوگمەكانی كامێرا نەبن، كێ دەزانێ ئەو قەڵەمەی كە بەبرادەرەكەتە دەنگ تۆمار نەكات و فیلم هەڵنەگرێتەوە. كێ دەزانێ ئەو ملوانكەیەی لەملی كچە هاوڕێكەتدایە ئامێرێكی سیخوڕی نەبێت؟!!
دووریش نییە وابن، چونكە سەیری ئەو چاویلكەیە بكەن، كە وەك هەموو چاویلكەیەی ئاسایی دەچێت، بەڵام لەڕاستیدا كامێرایەك لەنێوان دوو چاوەكان دا هەیە كە دەتوانێت فیلم بەFull HD واتە باشترین كوالیتی بگرێت. جگە لەوەش توانای دژە لەرزین بۆ تێكنەچوونی وێنەكان و هەروەها تۆماركردنی دەنگی باشی هەیە.
Top