تەبلێت كە شوێنگرەوەیەكی باشی لاپتۆپە هەر ڕۆژە جۆرێكی نوێ و بەتایبەتمەندی و كاراییەكی تایبەتەوە بەرهەم دێن. كۆمپانیایەك تەبلێتێكی تایبەتی بەو كەسانە بەرهەم هێناوە كە ئەركی گرافیك و نەخشەسازی دەكەن. تەبلێتێكە كە بەجۆری Intuos5 ناسراوە تایبەتە بەوێنەگرانی پیشەیی، دیزاینەر و نەخشەسازان. تەبلێتەكە خاوەنی شاشەیەكی لەمسییە كە توانای ناسینی پەنجەمۆری خاوەنەكەی هەیە. شاشەكە قەڵەمێكی ڕووناكی لەگەڵدایە كە بەهۆیەوە دەتوانرێت ئەركەكان ئەنجام بدەی. هەروەها تەبلێتێكە سیستەمی وای فای لەگەڵدایە.