مۆبایلی iphone ده بێته كامێرایه كی فۆتۆگرافی پیشه یی

مۆبایلی iphone ده بێته كامێرایه كی فۆتۆگرافی پیشه یی
رەنگە هیچ مۆبایلێكی هۆشمەندی وەك ئایفۆن نەبێت كە ئەو هەموو ئامێرە لاوەكییەی بۆ داندرابێت، ئایفۆن دەبێتە دكتۆر، ئایفۆن دەبێتە سیخوڕ، ئایفۆن دەبێتە چاودێری منداڵ...تاد.. لەم ماوەیەدا ئامێرێكی لاوەكی دیكە بۆ ئایفۆن بەرهەم هات كە مۆبایلەكە دەكاتە كامێرایەكی پیشەیی هۆشمەند. هەرچەندە خودی ئایفۆن كامێرایەكی باشی هەیە، بەڵام ناكرێت وەك كامێرایەكی پیشەیی سوودی لێوەربگیرێت، كەچی بەهۆی ئەو ئامێرە لاوەكییەوە كە وەك كەیسێك لەمۆبایلی ئایفۆندا جێ دەگرێت دەتوانیت بەباشترین كوالیتی و لینزێكی زۆر باشەوە وێنە بگری.
Top