ئه و سایته ی وێنه كانتان ده كاته نیگه تیڤ

ئه و سایته ی وێنه كانتان ده كاته نیگه تیڤ
ماوەیەك لەمەوبەر كۆمپانیای سۆنی لەڕیكلامكردن بۆ كامێرای كامپێكتی خۆی لەوێنەیەكی نێگەتیڤ سوودی وەرگرتبوو كە بەسەیركردنی وێنەكە بۆ ماوەی 30 چركە پاشان سەیركردنی دیوار، وێنە نێگەتیڤەكە لەسەر دیوارەكە بەشێوەی وێنەیەكی تەواو ڕەنگی دەیبینی. ئەگەر ئێوەش حەز دەكەن وێنەكانتان بكەن بەنێگەتیڤ و تا خەڵك سەیری بكەن و پاشان لەسەر دیوار وێنە ڕاستەقینەكە ببینن، سەر لەسایتێكی ئیسپانیایی بەناوی Fotoregalo بدەن.
بۆ سوود وەرگرتن لەو سایتە تەنیا ئەوەندە بەسە كە بەیوزەر و پاسوۆردی فەیسبووكەكەت لەو بەشەی دیاریكراوە لەو سایتە بیكەیەوە و پاشان بەداگرتنی دوگمەی فەرمانی OK و لەسەر دوگمەی Creat ئەو وێنانەی كە لەسەر فەیسبووك دات بەزاندوون نیشان دەدرێن، كە بەدیاریكردنی وێنەیەكی تایبەت، وێنەكە دەبێتە نیگەتیڤ و بەڕامان بۆ ماوەی 30 چركە لەوێنەكە و پاشان سەیری دیواركردن وێنەكە دەبێتە وێنەیەكی ڕەنگی ڕاستەقینە. سایتەكە هەر ئەو خزمەتگوزارییەی تێدا نییە، بگرە چەندین خزمەتگوزاری دیكەی لەخۆهەڵگرتووە.
Top