Cobra tag ئامرازێك بۆ ئەوانەی مۆبایلەكانیان لەبیردەكەن

Cobra tag ئامرازێك بۆ ئەوانەی مۆبایلەكانیان لەبیردەكەن
رەنگە بۆ زۆربەمان هاتبێتە پێش كە هاندی مۆبایلەمان لەشوێنێك لەبیركردووە یان كە دەچینە سەردانێك، میوانییەك هاندەكەمان لەبیردەچێت، ئامێری كۆبرا تاگ cobra tag كە بەهۆی بلوتوسەوە بەهاندەكەتەوە پێوەند دەدرێت، هەركە لەمۆبایلەكەت دووركەوتییەوە جەرەس لێدەدا و ئاگادارت دەكاتەوە. تەنیا یەكجار شەحنی بكەوە هەتا شەش مانگ دەتوانی سوود لەو ئامێرە وەربگری، كوبرا تاگ كێش و قەبارەی بەقەد میدالیای سویچ دەبێت، هەربۆیە دەكرێت سویچ و كلیلەكانتی تێبخەی، بەڵام نەكا ئەو ئامێرەش لەبیر بكەی!
Top