سكاینەرێكی بێ وایەری پورتەبڵ
لەم دواییەدا كۆمپانیای زیراكس سكاینەرێكی بچووكی بێ وایەری بەرهەم هێنا كە كێشەكەی تەنیا 600 گرامە و بەهۆی قەبارەی بچووكیەوە دەتوانیت لەجانتای لاپتۆپەكەی بخەی و لەهەر شوێنێك ئەركەكانتی پێ ئەنجام بدەی. سكاینەرەكە بۆ بەڕێكردنی فایلەكان بۆ سەر كۆمپیوتەر لەكارت میمۆری جۆری SD Eye-Fi سوود وەردەگرێت.
سكاینەرەكە دەتوانێت دەقەكەی ئێوە هەم وەك وێنە و هەم وەك PDF خەزن بكات. سكاینەرەكە شەحن دەبێتەوە و بەهەر جارێك شەحن كردنەوە دەتوانی 300 لاپەڕەتان بۆ سكان بكات.
