وێبكەمی كۆمپیوتەرەكەت چەندین ئەركی دیكەش ئەنجام دەدات
پاراستنی سیستەم: بەهۆی وێبكەم و چەندین پرۆگرامەوە كە پێوەندیان بەوێبكەمەوە هەیە دەتوانیت بەباشی ئاگاداری ئەمنییەت و ماڵ و شوێنی كارت بیت، بۆ نموونە دەكرێت بەدانانی پرۆگرامێكی زۆر سادەی وەك Yawcam لەڕێگای دوورەوە ئاگاداری وەزعی ماڵ یان شوێنی كارت بیت. پرۆگرامی ناوبراو وێبكەمی كۆمپیوتەرەكەت دەكاتە كامێرای شاراوەی ماڵ یان شوێنی كار، بچووكترین جوڵە لەماڵەكە بێت تەنانەت جوڵەی پشیلەیەكیش وێبكەمەكە تۆماری دەكات و ئەگەر هێڵی ئەنتەرنێتیش هەبێت، هەر خودی پرۆگرامەكە بۆ شوێنی مەبەست سات بەسات ماڵ یان شوێنی كارت نیشان دەدات.
