پێشبینییه كانی جیهـــــــــــــانی IT بۆ ساڵی 2012

پێشبینییه كانی جیهـــــــــــــانی IT بۆ ساڵی 2012
فایلی ITی ئه مجاره مان یه كه مین فایلی تایبه ت به ته كنه لۆژیا سه رده مه له گۆڤاری گوڵان له ساڵی 2012دا. له ژماره كانی به ڕێدا ئاماژه مان به ده ستكه وته كانی سه رده م به تایبه تی ته كنه لۆژیای دیجیتالی له ساڵی 2011دا كرد و ئاماژه مان به چه ندین ئامێری گرنگ كرد كه له ساڵی 2011دا به رهه م هاتبوون.
بێگومان ساڵی 2012یش بۆ جیهانی ته كنه لۆژیا ساڵێكی گرنگ و پڕ به رهه م ده‌بێت و هه واڵه گرنگه كانی تایبه ت به م بواره هه ر له ئێستاوه ئاماژه به چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرنگ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین پێشبینی كردنن سه‌باره‌ت به چه‌ند ئامێر و به‌رهه‌می گرنگی دنیای IT له ساڵی 2012دا. هه‌رچه‌نده ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ئامێری گرنگتر له‌مانه له گۆڕێ‌دا نین، به‌ڵام چونكه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی جیهانی دیجیتال كاره گرهنگهكانیان وه‌ك نهێنی راده‌گرن بۆیه نازانین چ شتێكی گرنگی تر هه‌یه.
نیتندۆ Wii U:
جارێكی دیكه‌ش كۆمپانیای نیتندۆ هه‌وڵ ده‌دات گۆڕانكارییه‌كی جیدی له جیهانی گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنیدا پێكبێنێ، ئامێری گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی نیتندۆ كه بڕیار وایه له ساڵی 2012دا بڵاو ببێته‌وه، هه‌سته‌وه‌رێكی كۆنترۆڵی نوێی له‌سه‌ر شاشه لهمسییهكهی داندراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌ر بتوانێ له‌سه‌ر ئه‌و شاشه له‌مسییه ئه‌وكاته‌ی كه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ده‌كوژێته‌وه درێژه به گه‌مه‌كه‌ی بدات.
Ultrabook بایه‌خی زیاتریان پێده‌درێت:
هێشتا نوتی بووكه‌كان به‌ته‌واوی له جیهانی دیجیتالدا خۆیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه ئولترابووك (Ultrabook) شوێنی گرته‌وه. ئولترابووك نوتی بووكی نوێن، كه له‌ساڵ 2011دا چه‌ند نموونه‌یه‌كمان دیت، ئه‌و نوتیبووكانه كێشیان كه‌متره و وزه‌ی كه‌متریان ده‌وێت.
Kindle fair 2:
كۆمپانیای ئامازۆن له ساڵی 2011دا گۆڕانكارییه‌كی نوێ له جیهانی كتێبخوێندنه‌وه‌ی دیجیتالیدا پێكهێنا، به به‌رهه‌مهێنانی Kindle fair كه ئامێرێكی خه‌زن كردنی كتێبه دیجیتالییهكانه، ئۆگرانی خوێندنه‌وه هه‌ستیان كرد شۆڕشێك له جیهانی دیجیتالیدا تایبه‌ت به خوێندنه‌وه روویدا، چونكه ئامێره‌كه جگه له‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گرنگن، هه‌رزان بایی و كێشیشی كه‌مه. ره‌نگه كیندل فایه‌ری 2 كه بڕیار وایه له ساڵی 2012دا به‌رهه‌م بێت، خزمه‌تگوزارییه‌كانی زیاتریش بن، ئه‌وه‌نده‌ی له بواری ئه‌و ئامێره‌وه زاندراوه ئه‌وه‌یه‌كه شاشه‌كه‌ی 10 ئینجییه و هه‌رزانتریشه له ئامێری ئایپادی كۆمپانیای ئه‌پل.
Iphone5:
ئامێری مۆبایلی ئایفۆن گۆڕانكارییه‌كی نوێی له جیهانی مۆبایلدا پێكهێنا، هه‌تا ئێستا خۆی له لوتكه‌دا ده‌بینێته‌وه، چاودیرانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێی سه‌رده‌م پێیان وابوو له ساڵی 2011دا ڤێرژنی 5ی ئه‌م مۆبایله دێته به‌رهه‌م، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پل دوور له چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ ڤێرژنی iPhone4ی هێنایه‌وه به‌رهه‌م به‌ڵام ته‌نیا پیتی (S)ی له كۆتاییه‌كه‌ی زیاد كردبوو واته (iphone4s). كه خزمه‌تگوزاری (siri) واته فه‌رمانكردن به ده‌نگی لێ زیاد كرابوو.
ئه‌پل و iTV:
كۆمپانیای ئه‌پل كه ئێستا خۆی له لوتكه‌دا ده‌بینێته‌وه، نیازی هه‌یه له ساڵی 2012دا خۆی له جیهانی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا تاقی بكاته‌وه. هه‌رچه‌نده پێشتر سه‌باره‌ت به iTV هه‌ندێك زانیارییمان بڵاوكرده‌وه. ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه‌ی ئه‌پل، تیڤییه‌كی هۆشمه‌نده كه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌رنێت ده‌گونجێت.
Play station vita (پله‌ی سته‌یشن ڤیتا):
كۆمپانیای سۆنیش بڕیاری داوه له ساڵی 2012دا ئامێرێكی نوێی گه‌مه كردن كه خاوه‌نی كۆنترۆڵی ئه‌نالۆگ، پادی له‌مسی، شاشه‌ی له‌مسی و گرافیكییهكی به‌هێزه شوێنی پله‌ی سته‌یشن 3 بگرێته‌وه.
ویندۆز8:
له ریزی ئامێره دیجیتالییه‌كان پێشبینی ده‌كرێت ساڵی 2012 بڵاو بكرێنه‌وه، نوێترین سیسته‌می ویندۆزی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت واته ویندۆز8یش ده‌بیندرێ، هه‌رچه‌نده سه‌باره‌ت به‌م ویندۆزه له‌مێژه هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ساڵی 2012دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ڤێرژنێكی تاقیكاریش كه‌وتۆته بازاڕ، ئێمه تایبه‌ت به تواناكان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ویندۆز8 له فایلی ئایتیدا چه‌ندین زانیاری گرنگمان بڵاوكردۆته‌وه. گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ویندۆزه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ گشت ئیكس باكس و ته‌بلێت و كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ و كۆمپیۆته‌ر سه‌ر مێز ده‌گونجێت.
گالاكسی S IIIی كۆمپانیای سامسۆنگ:
كۆمپانیای سامسۆنگ له ساڵی 2011ه‌وه به به‌رهه‌مهێنانی گالاكسی چووه ریزی كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ته‌بلێت، پێده‌چێت كۆمپانیای ناوبراو له‌ساڵی 2012دا گالاكسی جۆری S III به‌رهه‌م بێنێ. به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م گالاكسییه ئه‌مانه‌ن:
-1 شاشه‌كه‌ی 4.6 ئینجی ته‌واو له‌مسییه و هه‌روه‌ها 3Dیشه.
-2 خاوه‌نی دوو یه‌كه‌ی لێكده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندییه.
-3 رامه‌كه‌ی 2GB ه.
-4 هاردی ناو گالاكسییهكه 16ه.
-5كامێراكه‌ی 8 میگاپیكسله خاوه‌نی دوو فلاشی جۆری LEDیه، هه‌روه‌ها كامێرایه‌كی 2 میگاپیكسلیشی له پێشه‌وه هه‌یه. هیچ زانیارییه‌كی تری سه‌باره‌ت به تایبهتمهندیهیهكانی دیكه‌ی گالاكسییهكه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ئه‌وانه نموونه‌ی چه‌ند ئامێرێكی دیجیتالین كه بڕیار وایه له ساڵی 2012دا بڵاو ببنه‌وه.
Top