كاتژمێری دیجیتالی سهرمێز

كاتژمێری دیجیتالی سهرمێز
ئایا تۆش لەو كەسانەی كە مۆبایلەكەت لەسەر كاتژمێرێكی دیاریكراو داناوە تاكو بەیانیان لەخەوت هەستێنێ؟ یان كاتژمێرێكی دیكەت هەیە ئەو ئەركە ئەنجام دەدات؟ كاتژمێری سەرمێزی ئەندرۆیدی دەكرێ وەك جێگرەوەیەكی باشی مۆبایل بێت. لەناو كاتژمێرەكانی ئەندرۆیدیشدا جۆری Archos 35 زۆر باشە، چونكە خاوەنی سپێكەری زۆر بەهێزی ستریۆیە، شاشەكەی 3.5 ئینجە و لەمسییە، پرۆسیسەرەكەی 1 گیگایە و 4 گیگاش میمۆرییەكەیەتی، كەشوهەوا نیشان دەدات، فیلمی ڤیدیۆی پێ سەیر دەكرێت، ئیمێلەكان دەكرێت لەكاتژمێرەكەوە وەربگری، هەروەها بەهۆیەوە دەتوانی گوێ لەپەنجا هەزار ئیزگەی ڕادیۆ بگریت، كەوایە هێشتاش هەر دەتەوێ مۆبایل بۆ لەخەو هەستان بەكاربێنی!!
Top