فەرهەنگی دیجیتالCPU چییە؟

فەرهەنگی دیجیتالCPU چییە؟
لەجیهانی كۆمپیوتەردا زۆر جاران گوێبیستی دەستەواژەی CPU دەبین، پرسیارێك لێرەدا دێتە پێش CPU چییە و چ ئەركێك لەكۆمپیوتەردا ئەنجام دەدات.
CPU كورتكراوەی دەستەواژەی central Processing Unitـە، كە زۆر جاران پێیدەگوترێت Processor یان بەكوردییەكەی “یەكەی لێكدەرەوەی ناوەندی” ئەم پارچەیە لەكۆمپیوتەر لەراستیدا مێشكی كۆمپیوتەرە و بەبێ ئەو پارچەیە كۆمپیوتەر هیچ ئەركێك ئەنجام نادات.
ئەركی CPU ئەوەیە كە گشت ئەركەكانی لێكدانەوەی كۆمپیوتەر ئەنجام بدا و لەماوەیەكی كەمدا ئاكامی لێكدانەوەكە ڕابگەیەنێ.
ئێوە هیچ كات CPU لەدەرەوەی كەیسی كۆمپیۆتەر نابینن، لەراستیدا كە كەیسەكەش دەكەیەوە و “فەن”ی كۆمپیوتەر لادەبەی ئەوكات CPU دەردەكەوێت كە دەبینین جگە لەچوارگۆشەیەكی بچووك هیچی تر نییە و لەلایەكەی تریشی سەدان بزماری ورد دیارن.
Top