پیكۆ پرۆژكتۆر هەمیشە لە حاڵەتی فۆكس دا
یەكەم شت كە لەم پرۆژكتەرەدا سەرنج ڕادەكێشێ ئەوەیە كە پرۆژكتەرەكە بۆ نیشاندانی وێنە لە سیستەمی لەیزەری سوود وەردەگرێت، هەربۆیە پێویستی بە فۆكس كردنی وێنە نییە بۆخۆی ئۆتۆماتێكی وێنەكە لەسەر تابلۆی مەبەست ڕێك دەخات. قەبارەی نیشاندانی وێنە لەو پرۆژكتەرەدا 100 ئینجە. میمۆری كارتی جۆری SD دەخوێنێتەوە. لەسەر ئەم پرۆژكتەرە پرۆسیسەرێكی 1 گیگاهێرتزی هەیە، جگە لەوەش لەسەر سیستەمی بەگەڕخەری ئەندرۆیدی لەسەر داندراوە.
