نوێترین داهێنان لە پرینتەردا

نوێترین داهێنان لە پرینتەردا
كۆمپانیای HP كە یەكێكە لە بەرهەمهێنەرانی بواری پرینتەری كۆمپیوتەر، لەم دواییانەدا نوێترین داهێنانی خۆی لە پرینتەردا تاقیكردەوە، پرینتەرێكی بەرهەم هێنا كە تەنی دوو ڕەهەندی دەكاتە سێ ڕەهەندی و وێنەكان بۆ ئینتەرنێت بەڕێ دەكات.
پرێنتەرە سەرنجڕاكێشەكەی HP بە پرینتەری جۆری TopShot LaserJet Pro 200 M275nw ناسراوە، پرینتەرەكە گەلێك تایبەتمەندی بەرچاوی هەیە، بەڵام گرنگترینیان ئەو تایبەتمەندییە كە بەبێ بوونی هیچ كۆمپیوتەرێك خۆی ڕاستەوخۆ بە هێڵی ئینتەرنێت پێوەند دەدرێت. بەڕێوەبەری كۆمپانیای ناوبراو “رۆبێرت دین كلاكر” دەڵێت، لەم سەردەمەدا كە باس لە داهێنانی نوێ دەكرێت، ئێمە نوێترین داهێنانمان لە بواری پرینتەردا داهێناوە. پرینتەرێك كە وێنەی سێ ڕەهەندی دەناسێ و زانیاری تایبەت بەو ڕاستەوخۆ بۆ ئینتەرنێت دەگوازێتەوە.
Top