كتێبخانەكەی سۆنی لە سیستەمی Wi-fi سوود وەردەگرێت

كتێبخانەكەی سۆنی لە سیستەمی Wi-fi سوود وەردەگرێت
كۆمپانیای سۆنی ڕایگەیاند كە كتێبخانەیەكی ئەلكترۆنی بێ وایەری بەرهەم هێناوە. كتێبخانەكە شاشەیەكی 6 ئینجی هەیە، سیستەمی بەگەڕخەری ئەندرۆیدی لەسەرە.
شاشە تایبەتەكەی كتێبخانە دیجیتالییەكە بەجۆرێكە دەتوانێ تەنانەت لەبەر تیشكی هەتاویش سوودی لێوەربگیرێت. هەروەها دەكرێت هەر بەهۆی ئەم شاشەیەوە زوومی مەبەستەكانی خۆت بكەی. كتێبخانە دیجیتالییەكە سێ ڕەنگی ڕەساسی، سپی و سوری هەیە. خاوەنی كەلێنێكی ستانداردی تایبەتە بۆ پێوەندیدان بە هەموو جۆرە هیدفۆنێك. كێشی ئەم ئامێرە تەنیا 168 گرامە. هاردی ناو كتێبخانەكە دوو گیگابایتە. بەڵام دەكرێت میمۆرییەكی 32 گیگابایتیشی تێبخرێت. وزەی هەر شەحنكردنەوەیەكی كتێبخانەكە دەتوانرێت بۆ خوێندنەوەی 14 هەزار لاپەڕەی كتێب سوودی لێوەربگیرێت.
Top