سپیكەر واتە "بڵندگۆ" لەپەنا ئامرازە دیجیتالییەكان شوێن و پێگەی خۆی هەیە، ئامرازە دیجیتالییەكان چونكە قەوارەیان بچووكە، بۆیە وەڵامدەرەوەی ویستی بەكارهێنەرانیان بۆ بڵاوكردنەوەی دەنگ نین، هەربۆیە سپیكەری تایبەت بەئامرازە دیجیتالییەكان بۆ ئەوانەی ئۆگری گوێگرتن لەمۆسیقان زۆر گرنگە. سپیكەری soundLink wireless كە زۆر لەمێژ نییه كەوتۆتە بازاڕەوە دەكرێت لەگەڵ گشت ئامرازەكانی دیجیتالی كە لەسیستەمی بلوتوس سوود وەردەگرن پێوەند بدرێت. تەنیا بەداگرتنی دوگمەیەك فایلەكانی مۆسیقی لەسەر مۆبیال و تەبلێتەكاندا بڵاو دەكاتەوە.
سپیكەرە بێ وایەرەكە زۆر خۆڕاگرە لەئاست زەربە، شێ و نم. تەنانەت خوڵ و خاشاكیش. بارستایی سپیكەرەكە تەنیا دوو ئینجە، شەحن دەبێتەوە بۆ هەر شەحنكردنیش هەتا سێ كاتژمێر دەتوانی سووودی لێوەربگری.