دوو ئامێر بۆ ئۆگرانی مۆسیقا
هێدستێكە بێ وایەرە ئەوەش ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەر دەڕەخسێنێ كە لەگەڵ ئەوەیدا گوێ لەمۆسیقا دەگری، دەكرێ وەڵامی پێوەندییەكانیش بدەیەوە. هێدستێكە بۆ هەموو ئەو مۆبایلانە دەگونجێت كە زیرەك و هۆشمەندن. هێدستێكە دەنگ بەكوالیتیەكی باشەوە بەشێوەی ستریۆ بڵاودەكاتەوە. جگەلەوەش هێدستێكە مایكێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە دەنگە زیادییەكانی دەوروبەر كەم دەكاتەوە. هێدستێكە بەهۆی كارەباوە شەحن دەبێتەوە.
ئامێری Boomboxیش لەگەڵ گشت تەبڵێت و مۆبایلە هۆشمەندەكان دەگونجێت و دەتوانێ بەبێ وایەر پێوەندییان لەگەڵ دامەزرێنێ. تەنیا بەریمۆت كۆنترۆڵەوە فەرمانەكان جێبەجێ دەكات، بەهۆیەوە بەكارهێنەران دەتوانن سپیكەرەكە لەهەر شوێنێك كە نیازیانە دایبنێن و لەمەودای دە مەترییەوە بەسوود وەرگرتن لەتەبڵێت یان مۆبایل مۆسیقییەكەیان بڵاو بكەنەوە. ئەو ئامێرەش هەر بەهۆی كارەباوە شەحن دەبێتەوە.
