بێ گرفت پرۆگرامەكان بسڕەوە

بێ گرفت پرۆگرامەكان بسڕەوە
گەلێك جاران ئەو پرۆگرامانەی كە لەسەر كۆمپیوتەر دایاندەبەزێنێ دەبنە گرفتێك بۆ كەمكردنەوەی خێرایی كۆمپیوتەر و هەروەها شوێنێكی زۆریش لەهاردی كۆمپیوتەر داگیر دەكەن، ئەگەر دەشسڕێنەوە هێشتا شوێن پێی و سێبەری پرۆگرامەكان هەر دەمێنێ، بەواتایەكی دیكە بەتەواوی ناسڕدرێنەوە. گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەركیان سڕینەوەی پرۆگرامەكانە، یەكێك لەو پرۆگرامانەش پرۆگرامی Uninstall toolـە، شێوازی سوود وەرگرتن لەپرۆگرامەكە زۆر ئاسانە، ئێوە بەئاسانی لەكەمترین كاتدا پرۆگرامی مەبەستتان بەبێ مانەوەی هیچ شوێنەارێك لەپرۆگرامەكە بسڕنەوە.
هەندێك لەتواناكانی پرۆگرامەكە:
-بەخێرایی سێ بەرابەر لەپرۆگرامی خودی ویندۆز كە بۆ ئەو مەبەستە داندراوە، پرۆگرامەكان دەسڕێتەوە.
-سڕینەوەی پرۆگرامەكانی سیستەم و ئەو پرۆگرامانەی كە شاردراونەتەوە.
-سڕینەوەی ئەو پرۆگرامانەی كە لەگەڵ سیستەمی ویندۆز ئۆتۆماتیكی دەكرێنەوە.
-سڕینەوەی ئەو پرۆگرامانەی كە بەئاسانی لەویندۆزدا ناسڕدرێنەوە.
Top