پاناسۆنیك و كامێرای ڤیدیۆیی 3D

پاناسۆنیك و كامێرای ڤیدیۆیی 3D
كۆمپانیای پاناسۆنیك لەم دواییەدا ڤیدیۆی بەرهەم هێنا كە بە جۆری HDC-Z10000 ناسراوە، كامێراكە سێ رەهەندییە.
كامێراكە دوو عەدەسەی هەیە، توانای فیلم گرتنی دوو رەهەندی و سێ رەهەندی هەیە. شاشەی كامێراكە لە جۆری LCDیە، قەبارەكەی 3،5 ئینجە. كامێراكە كارت میمۆری و فلاش میمۆری دەخوێنێتەوە. مایكی ئەم كامێرایە توانای تۆماركردنی دەنگی بە شێوەی دالبی 5 كەناڵ هەیە. كامێراكە لە كاتی فیلم هەڵگرتنەوە بە شێوەی دوو رەهەندی زوومی ئیپتیكالی تا 12یە، و لە فیلم هەڵگرتنەوە بەشێوەی سێ رەهەندیش زوومی ئیپتیكالی 10یە. فۆرماتی فیلمی كامێراكە جۆری AVCHDیە، بەڵام كامێراكە تەنیا یەك رەنگی هەیە.
Top