بە كیبۆردی لەیزەری تایپ بكە

بە كیبۆردی لەیزەری تایپ بكە
كیبۆرد واتە تەختەی دوگمەكان، ئەو پارچەیە لەگەڵ كۆمپیوتەری جۆری دیسكتۆپ، یان لاپتۆپ، یان مۆبایل یان تەبلێت..تاد، دایە و دوگمەی پیتەكانی لەسەرە و بە داگرتنی هەر دوگمەیەك پیتەكە لەسەر شاشەكە نیشان دەدرێت. كۆمپانیای Celluon جۆرێك لە كیبۆردی بەرهەم هێناوە كە بە سوود وەرگرتن لە تیشكی لەیزەر كیبۆردێكی مەجازی دروست دەبێت، بەداگرتنی لەسەر تیشكی هێمای ئەو پیتانە دەكرێت تایپ بكەی. لەو كیبۆردانەدا هیچ پارچەیەكی واقیعی بوونی نییە، باشترین تایبەتمەندی ئەو كیبۆردە ئەوەیە كە شوێنێكی كەم داگیر دەكات، تایبەتمەندییەكی دیكە ئەوەیە كە دەكرێت لەگەڵ كۆمپیوتەر و مۆبایل و ئامێرەكانی دیكەدا لە رێگەی USB یان بلوتوس پێوەند بدرێت.
Top