ههر جاره و وهڵامی پرسیارێك

ههر جاره و وهڵامی پرسیارێك
خوێنەرێك پرسیاری ئەوە دەكات، ویندۆزەكەم هەست پێدەكەم كاركردی پێشووی نییە و خێراییەكەی دابەزیوە، گەرچی فۆرماتیشم كردووە، بەڵام كێشەكەی هەر وەك خۆی ماوەتەوە، ئایا هۆكارەی بۆچی دەگەڕێتەوە، بۆ زۆربوونی پرۆگرامەكان دەگەڕێتەوە كە لەسەر كۆمپیوتەرەكەن یان هۆكاری بوونی ڤایرۆسە؟
خوێنەری بەڕێز، رەنگە بوونی ڤایرۆس و قەرەباڵغی پرۆگرامەكان ئەگەرێكن بۆ كەمكردنەوەی خێرایی كۆمپیوتەر، بەڵام هەمووشتێك هەر ئەوانە نین. جار هەیە هیچ كام لەو دوو هۆكارە نین، كەچی كۆمپیوتەر هەر خێرا نییە، ئەو كات دەبێ بزانن كە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كۆمپیوتەرەكە Disk defragmenter نەكراوە، دیسك دیفراگمێنت لە هەموو ویندۆزەكان داهەیە و ئەركی رێكخستنەوەی فایلەكانە. ئێوە بە ئاسانی دەتوانن هەر هەفتەی جارێك كۆمپیوتەرەكەتان دیفراگمێنت بكەنەوە. لەسەرەتادا بچوونە بەشی Start و دواتر programs و دواتر Accessories و پاشان لە بەشی System tools دا بەشی Disk defragmenter بدۆزەوە. دواتر هەموو پارتشینەكان دەستنیشان بكە، بەڵام ئەگەر لەكاتی ئەنجامدانی كرداری دیفراگمێنت دەنگی هاردەكەت هات ئەوە دەبێ هاردەكەت بگۆڕی.
Top