مۆبایلی هۆشمه ند و چه ندین ئه ركی گرنگ
مۆبایلەكان پێشنیارت پێدەكەن: ئێستا لە هەموو مۆبایلێك خزمەتگوزارییەك هەیە بەناوی «بیرهێنانەوە» كە بیرت دێنێتەوە فلانە رۆژ چ ئەركێك دەبێ ئەنجام بدەی، بەڵام رۆژێك دادێت مۆبایلەكان خۆیان پێشنیارت پێدەكەن و ئاگادارت دەكەنەوە كە فلانە سوپەرماركێتە شتی باش و هەرزانی لێیە. یان پێشنیار دەكات بۆ تەلەفۆن بۆ فلانە دۆستت ناكەی كە لەمێژە لێی بێ ئاگای..
مۆبایلەكەت بكە بە هاوڕێت: پرۆگرامی Vlingo زۆر ئەركت بۆ ئاسان دەكاتەوە، تەنیا ئەوەندە بە مۆبایلەكەت بڵێ كە ئەو ئەركەم بۆ ئەنجام بدە، مۆبایلەكە دەنگی تۆ دەكات بە دەق و پاشان دەیكاتە فەرمان. ئەو تایبەتمەندییە لە زۆر مۆبایل دا هەیە..
بە دەنگی خۆت SMS بەڕێ بكە: جار هەیە نیازت هەیە كورتە پەیامێك بۆ هاوڕێیەكت بنووسی، بەڵام شوێنێكە بۆ نووسینی كورتەپەیام زۆر گونجاو نییە، هەر ئەوەندە بەسە بەپرۆگرامی Tellme كە لە هەندێك مۆبایلدا هەیە بە دەنگ پێی بڵێی ئیدی مۆبایلەكە دەنگی تۆ دەكاتە كورتە پەیام و بەڕێی دەكات.
ئەمنییەت لەبەرامبەر دزیدا: ئیدی لەمەولا پێویست ناكات كە مۆبایلەكەمان لێ ون بوو، یان دزرا ریكلامی بۆ بكەین و تا بیدۆزینەوە، پسپۆرانی ئەم بوارە سیستەمێكیان دروست كردووە بەهۆیەوە مۆبایلەكە دەزانێت كە دزراوە یان نا و خۆی پۆلیس ئاگادار دەكاتەوە.
