زەرد شاڕەنگی ئێكسسوارە

زەرد شاڕەنگی ئێكسسوارە
چەندە نەخش و دیزاینی جلوبەرگ گرنگە، رەنگەكەشی ئەوەندە و بگرە زیاتر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانیت دەستە جلێكی جوان و رازاوە لەبەر بكەیت. كاتێك روو دەكەیتە هەڵبژاردنی جلێك، ئاراستەی بینینت سەرەتا بۆ رەنگەكەی دەچێ، پاشان سەیری نەخش و شێوازەكەی دەكەیت، چونكە دەستنیشانكردنی رەنگ لە پێش هەموو هەنگاوەكانی پەسەندكردنی جلوبەرگە، ماوە ماوەش دیزاینەرانی جلوبەرگ، یەكێك لە رەنگەكان دەكەنە شاڕەنگی جلوبەرگی ئەو وەرزە، یان ئەو ماوەیە. لە دواترین هەڵبژاردنی رەنگەكان كە مۆدی سەرەتای ساڵی (2016)یە، ماركەی پرادا، بۆ جلەكانی رەنگی زەردی وەك رەنگی سەرەكیی داناوە، هەرنەوەك تەنیا ئەو رەنگە بەڵكو لق و پۆپی ئەو رەنگانەی دیكەش كە نزیكن لە زەرد، واتە زەردی كاڵ و تۆخ، رەنگی لیمۆ، زەردی رەنگی خۆر، هەندێ جاریش زەردی تێكەڵ لەگەڵ رەنگی سەوز، بەڵام مەرجە زەردەكە زاڵ بێت بە سەر سەوزەكەدا، تا ببێتە زەردی بە بریقە، پێكهاتەی ئەو رەنگە لە هەردوو بەشی جلەكانی سەرەوە و خوارەوە دادەنرێت، واتە دەتوانی چاكێت و بلووز و بۆدی و قەمیسەكەشت لە رەنگی زەرد بێت، یان پانتۆڵ و جینز و تەنوورەیەكی زەرد لەبەر بكەیت، ئەو جلە زەردە لەگەڵ جلەكانی لە رەنگ رەش و سپی و رەساسی و پورتەقاڵی دەگونجێت و تەنانەت دەتوانی ئێكسسوارەكانیش لەو رەنگە هەڵبژێریت تا مۆدێكی نایابت لە رەنگی زەرد بۆ خۆت درووست بكەیت.
Top