جینز شامۆدەی ساڵی (2016)یە

جینز شامۆدەی  ساڵی (2016)یە
گۆڕانكاری لە مۆدی جلوبەرگ لە ساڵێكدا، بە چەندین قۆناغی جۆراوجۆر تێپەڕ دەبێ، ئەو گۆڕانكارییانە وا لە كچان و ئافرەتان دەكەن كە پەیوەست بن و جلەكانیان لەگەڵ مۆدی تازە بگونجێنن، ساڵانێكە پانتۆڵی جینز (كاوبۆی)، لە لوتكەدایە و تەنانەت خانمان بۆ شوێنی دەوام و زانكۆش لەبەری دەكەن، پسپۆڕانی جوانكاری لە گۆڤاری (ئین ستایل – In style)ی ئەڵمانی مۆدی تازەترین جینزیان دەستنیشانكردووە تا لە ساڵی (2016)ەدا، لە سەرووی هەموو جل و بەرگێك بێت، یەكێك لەو شێوازانەی كە بۆ ئەمساڵ دیاری كراوە، ئاماژەیان بەو جۆرە جینزە داوە كە لەلای پێیەكانەوە كراوە بێت، هەروەها لە شێوازی جەستەگر (بەدی) بێت بە تایبەت لەسەر ئەژنۆ و رانەكان، مەبەست لە كراوەیی پانتۆڵ لەلای پێیەكان بۆ گونجاندیەتی لەگەڵ پێڵاو، تەنانەت ئەگەر ئەوەی ئەو جۆرە جینزە لەبەر دەكات، پێیەكانی بچووكیش بن، بەشە گەورەبوونەكەی لە خوارەوەی ئەو جینزە بۆی دادەپۆشێت، ئەو شێوازە بە (كراوە - Cropped Flare) ناسراوە، وا پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا شامۆدە و عەرشی جلەكان بگرێت.
Top