چۆنێتی گرنگیدان بە شانە و فڵچەی پرچ

چۆنێتی گرنگیدان بە شانە و فڵچەی پرچ
ئەگەرچی گۆڕانكاری لە مۆد و شێوازی جل و رووخسار و كەرەستەكاندا بە پێویست دەزانرێت، بەڵام زۆربەی ئافرەتان بۆ ماوەیەكی زۆر چەندین كەرەستەیان فەرامۆش دەكەن و ونایگۆڕن، هەروەها گرنگی بە پاكڕاگرتنیشی نادەن، یەكێك لەو كەرەستانەی كە پێویستە بگۆڕدرێن شانە و فڵچەی پرچە. هەندێ لە خانمان دەڵێن: ئەگەر كەرەستەكان پاك بن، ئیدی چ كێشەیەك هەیە ! بەڵام ئەوە بیركردنەوەیەكی هەڵەیە و چونكە شانە هەردەم لەگەڵ پرچدایە لە هەموو كاتێك، رەنگە چەندین ڤایرۆس و میكرۆب كۆ ببنەوە و بە چاویش نابینرێت، جگە لەو حاڵەتانەش زۆربەی شانە و فڵچەی پرچ زیان بە پێست و رەگی مووەكان دەگەیەنێت، بەهۆی ئەو هۆكارانەوە پێویستە شانە و فڵچەی پرچ بۆیە كردن بگۆڕدرێت تا پرچت لە هەموو كێشە و گرفتێك بە دوور بێت، ئەو هەنگاوانەی خوارەوە بەندن بە جۆر و شێوازی قژ، كاتێك شانەكەت كۆن و خراپ بێت، بەم چەشنە كاریگەری خراپی دەبێتە سەر پرچت:
- پرچ پاككردنەوە و داهێنان، زۆربەی وا هەست دەكەن كە داهێنان و شانە كردنی پرچ بە هەر شانەیەك بێت یان بە هەر فڵچەیەك بۆیەی بكەیت، كاریگەری خراپی دەبێت، بە تایبەت ئەگەر شانەكە لەلایەن چەندین كەسانی دیكەوە بەكارهێنرابێت.
- گنجی پرچ، هەنگاوێكی دیكەیە بۆ لادانی ئەو گنجی و بنجی تەڵەمووانەی پرچ، بەڵام وا بیر بكەوە بەهۆی شانە و بۆیەی خراپ دەگەیتە ئەنجامێك، هەروەك چۆن لە ساڵۆنەكاندا بەشێكی زۆری شانە بەكاردەهێنن تا لەو كێشەیە بە دوور بن.
- پاككردنەوەی شانە و بۆیە: پێویستە لە دوای هەر دووجار شانەكردنی پرچ شانەكان پاك بكەیتەوە و ئەو تەلەمووانەی بە شانەكەیەوە لێی بكەیتەوە و پاكی بكەیتەوە. دەشتوانی بۆ پاككردنەوەی شانە، ئاوی گەرم بەكاربهێنێت یان بە فڵچەیەكی پاك شانەكان پاك بكەیتەوە.
- ماوەی گۆڕانكاری شانە: پێویستە دوای هەر (6) مانگ جارێك هەموو كەرەستەكانت بگۆڕیت تا كاریگەری خراپیان لەسەر تەندرووستی و جوانی پرچت نەبێت، چاكترە شانەی باش و لە ماركەی بەناوبانگ بەدەست بهێنیت تا قژت هەمیشە جوان و رازاوە بێت.
Top