زۆربەی رۆژەكانی ساڵ بۆ یادێك، یان بۆنە و چین و توێژێك و تەنانەت بۆ پەلەوەر و ئاژەڵانیش دەستینشان كراوە، تا لەو رۆژەدا یادیان بكرێتەوە و رێزی زیاتریان لێی بگیرێت، رۆژی (5-كانوونی دووەمی) هەموو ساڵێك بەرۆژی نێودەوڵەتی باڵندە ناسراوە، ماوەی (14) ساڵە ئەو رۆژەیان دەستنیشان كردووە، هەر بۆیە بەم چەشنە لە وڵاتی ئەمریكا، لەو رۆژەدا بە وێنە و نمایشی باڵندەوە یادی ئەو رۆژە دەكرێتەوە، ئەمساڵیش بە چەندین وێنەی جۆراوجۆری هەست و سۆزی دایكانەی باڵندەكان بۆ بێچووەكانیان نمایشێكی تایبەت كرایەوە، كە نمایشی ئەمساڵ زیاتر تایبەت بوو بە دایكە باڵندەكە كە چۆن بێچووەكانی دەپارێزێت و خواردنیان پێدەدات. چەندین وێنەی جۆراوجۆری دایك و باوكە باڵندە لەو كاتەی ئاگاداری و خواردن بە بێچووەكانیان دەدەن، كە جێگەی هەست بزوێنە و دەروونی مرۆڤیش دەهەژێنێت، زۆربەی وێنەكانی دایكە باڵندە و ئەو گیاندارانە لەلایەن كچێكی ئیرلەندی بە ناوی (رەیچل ماكمان) گیراوە، لە وێنەكاندا بە روونی دەبیندرێت كە هەست و سۆزی دایك لەلای باڵندەكان چ لە مرۆڤ كەمتر نییە، چونكە هەموو رەفتارێكیان لەگەڵ بێچووەكانیان وەك مرۆڤە، تەنیا ئەوە نەبێت زمانیان نییە قسە بكەن.