تاخمە كورسی و مێز لە دیكۆری ماڵەكەتدا

تاخمە كورسی و مێز لە دیكۆری ماڵەكەتدا
تاخمە مێز و كورسی، جێگەی زۆر ناگرێت و دەتوانی لە هەر شوێنێكدا دایبنیت، لە ژووری چێشت بەسوودە بۆ نان خواردن و رازاندنەوەی ژوورەكە، لە هۆڵ دادەنرێت بۆ خوێندنەوە و دانانی گوڵ و گوڵدان لەسەری، تەنانەت لە دیكۆرە مۆدێرنەكان لە ژوورەكانی دانیشتن و میوان دادەنرێت بۆ قسە كردن و گفتوگۆی تایبەت، لە هەندێ دیكۆریش وەك كەرەستەیەك بۆ جوانكردن و ئاوەدانی لە بەشێكی ماڵدا دادەنرێت، لێرەوە ئاشنای شێواز و رەنگ و دیزاینی دانانی تاخمە كورسی و مێز لە دیكۆری ماڵدا بە:
- دیزاینی دانانی مێز و كورسی: بۆ ئەوەی بێدەنگی و هێمنی لە دیكۆری ماڵەكەتدا نەمێنێت، دەتوانی تاخمێكی بچووكی رەنگاوڕەنگ هەڵبژێریت، بەتایبەت نەخشەكانیان جۆراوجۆر بن و لە مۆدە كلاسیكەكان نەبن، ئەو شێوازە دیمەنێكی زەق دروست دەكات و هێمنی دیكۆری ماڵەكەت دەشكێنێ و جێی سەرنج دەبێت، ئەم شێوازە دەكرێ لە مێزێكی شێوە مۆدێرنی سپی و سادە و كورسییەكانیش كلاسیك و رەنگاوڕەنگ بن، یان لە رەنگێكی دیكە بێت، شێوازێكی نایابی دەبێ. تەنانەت دەتوانی پێچەوانەی ئەو دیزاینەش دروست بكەیت، كە مێزێكی شێوە كلاسیك و كورسییەكانیش لە مۆدی مۆدێڕن بن.
- رەنگی مێز و كورسی: نایابترین ئەو رەنگانەی بۆ مێز و كورسی دانراون ئەوانەن: رەش و سپی، قاوەیی و رەنگی دار، رەش و زەردی تێكەڵ، رەنگی ئاگر، سوور و رەنگی نیكل، بێجی و رەش، ئەو رەنگانەش دەكرێ مێزەكە لە رەنگێك بێت و كورسییەكانیش لە یەكێك لەو رەنگانەوە پێكهاتبێت، بەڵام مەرجە تاخمەكە تێكەڵاوییان هەبێ لە یەكێك لەو دوو رەنگانەی سەرەوە.
Top