كێكی سێوی فه‌ره‌نسی
January 20, 2016
رەنگا و ڕەنگ
4 سێوی پاكراو و پارچه‌كراو
كه‌وچكێكی بچوك شه‌ربه‌تی لیمۆ
كوپێك ئارد
كوپێك شه‌كۆ
2 كه‌وچكی بچوك پیكن پاوده‌ر
½ كه‌وچكی بچوك خوێ
1 هێلكه
2 زه‌ردێنه‌ی هێلكه
ڤانیلا
كوپێك زه‌یتی سروشتی
كوپێك شیری پر چه‌وری
شه‌ربه‌تی لیمۆ
چۆنێتی دروستكردنی:
سێوه‌كه بخه‌ره مایكرۆوه له‌سه‌ر پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رز بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك، شه‌ربه‌تی لیمۆ بكه به‌سه‌ریدا و وازی لێبێنه تا سارد ده‌بێته‌وه.
شه‌كر و ئارده‌كه تێكه‌ڵ بكه، پاشان پیكن پاوده‌ر و خوێیه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا.
له ده‌فرێكی گه‌وره‌دا هێلكه و ڤانیلا و شیر و زه‌یته‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئاوێته‌ی ئارده‌كه، پاشان كوپێك له‌و هه‌ویره جیا ده‌كه‌ینه‌وه.
پاشان ئه‌و هه‌ویره‌ی تر له‌گه‌ڵ سێوه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ین له خه‌ڵاته، پاشان ده‌یخه‌ینه ناو سینیه‌كی فرنی چه‌وركراوه‌وه، دواتر كوپه هه‌ویره‌كه‌ی تر ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا و بیكه‌ره فرنه‌وه له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند بۆ ماوه‌ی 1 كاتژمێر.
دواتر پێشكه‌شی بكه و ده‌كرێ كه‌مێك شه‌كر بپرژێنیته سه‌ری.
خه‌ندان لایف-
