مه‌قلوبه بە مریشک
November 10, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1 باینجان
1 پیاز
1 په‌تاته
1 ته‌ماته
3 كوپ برنج
كه‌وچكێكی قاوه به‌هارات
2 گێزه‌ر
دۆشاوی ته‌ماته
1 كیلۆ سنگی مریشك (رانیش ده‌بێت)
3 كه‌وچكی بچوك دارچینی
كه‌وچكێكی بچوك به‌هاراتی مریشك
خوێ به‌پێی پێویست
ئاڵه‌تی ره‌ش
12 كوپ ئاو
زه‌یت
تێبینی(ده‌توانی قه‌رنابیت و كولهكهش به‌هه‌مان شێوه‌ی باینجانه‌كه به‌كاربهێنیت)
چۆنێتی دروستكردنی:
تاوه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئاگر و زه‌یته‌كه‌ی تێده‌كه‌ین پاشان هه‌موو پێكهاته‌ی سهوزهمهنیهكانی به‌جیا جیا تێدا سوردهكهینهوه (گوێزه‌ر، په‌تاته،باینجان).
دوای ئه‌وه پیازه‌كه كه‌مێك له رۆنه‌كه‌دا ئاڵ ده‌كه‌ین و سنگی مرشكهكهی له‌گه‌ڵ سوردهكهینهوه پاشان به‌هارات وته‌ماته و خوێكه‌ی دهكهینهی به‌سه‌ردا بۆ ماوه‌ی 5 خولهك له‌سه‌ر ئاگرێكی به‌هێز دایده‌نێین دوای ئه‌وه ئاوه‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا، كه زۆر گه‌رم بوو كه‌فه‌كه‌ی سه‌ری ئاوه‌كه ده‌گرین و له‌سه‌ر ئلگرێكی ئارام بۆ ماوه‌ی 40 خولهك سه‌ری دهنێینهوە.
برنهجهكه كه‌مێك ئاو ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا و به‌هاراتی پێوه‌ده‌كه‌ین به‌ده‌ست تێكی هه‌ڵده‌ده‌ین.
مه‌نجه‌ڵێك چه‌ور ده‌كه‌ین و په‌تاته‌و گێزه‌ر وباینجان و ئه‌و پێكهاتانه‌ی ئاماده‌كان كردبوو ده‌یكه‌ینه بنه‌كه‌ی و جوان ریزی ده‌كه‌ین و به‌هاراتی پێوه ده‌كه‌ین پاشان سنگی مریشكه‌كه‌ی ده‌كه‌ین سه‌ر، دوای ئه‌وه برنجه‌كه ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا پاشان ئه‌و ئاوه‌ی مریشكه‌كه‌ی تیا ئاماده‌كرابوو ده‌یكه‌ین به‌سه‌ریدا ئاگرێكی به‌هێز ده‌كه‌ینه ژێری تا ئاوه‌كه هه‌ڵده‌چنێت و سه‌ری ده‌نێینه‌وه دواتر وه‌ك یاپراخ به هه‌ڵگه‌راوه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
خه‌ندان لایف
