بۆ زانیاریت ژمارەی پێڵاو

بۆ زانیاریت ژمارەی پێڵاو
مێژووی بیرۆكەی پێڵاو لە پێ كردن بۆ پێش چل هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، كە لەو كاتە بیریان لە روپۆش كردنی هەموو ئەو شوێنانە بوو كە بەسەریدا دەرۆیشتن، دەگێڕننەوە پاشایەك هەبوو، جارێكیان بۆ راو دەردەچێت، دوای گەڕانەوەی پێ و قاچی ئەستوور بوونە و بە ئاستەم توانیویەتی بڕوات، ئەویش فەرمان دەكات شوێنی راو هەموو بە پێستی گیانداران روپۆش بكرێت، دواتر یەكێك دەڵێ: نابێ ئەو پێستە لە هەموو شوێنێك بدرێت، وەك ئەوە وادەبێ كە هەموو شوێنێك پێست روپۆش كرابێت، با بزانین پێوانەی ژمارەكانی پێڵاو لە چی هاتووە، بۆ نموونە: پێوانەی پێی كەسێك (41) بێت، خۆ ناكرێ بڵێن (41) سەنتیمەتر یان ملیمەتر، ئەو پێوانەیەش لە سەردەمێكدا دانراوە كە پێوانە بۆ درێژی و شت نەبوون، سەرەتا بیریان لەوە كردەوە كە دەنكە گەنم بكرێتە پێوانە، بەڵام دواتر زانیان كە دەنكە گەنم، درێژ و كورت دەبێ، بۆیە بیریان لە دەنكە جۆ كردەوە، كە دەنكە جۆ درێژی و كورتی نییە و هەمان پێوانەیە، بۆیە ئەوەی ئێستا پێوانەی پێی (41) بێت، واتە ئەوەندە (41) دەنكە جۆیە لە تەنیشت یەكتر دابنرێن، هەندێكیش ئەو پێوانەیە دەگەڕێننەوە بۆ پێوانەی فەڕەنسی، كە بەیەكەی (2 لەسەر3) دانراوە، واتە ئەگەر كەسێك ژمارەی پێڵاوی (30) بێـت، واتە دەكاتە (20) سەنتیمەتر.
Top