شه‌كله‌مه‌ی بادام
October 26, 2015
رەنگا و ڕەنگ
2 کوپ ئارد
1کوپ شه‌کر
3 هێلکه
1 کوپ که‌ره‌ی تواوە
1 که‌وچکی چا ڤانێللا
½ که‌وچکی چا حێلی کوتراو
½ که‌وچکی چا سۆدا
باده‌می ورد کراو رێژەکەی بە پێی ئارەزوو
چۆنێتی دروستكردنی:
سه‌ره‌تا باده‌م و حێل و ئاردو ڤانێللا و سۆده و شه‌کره‌که ده‌كه‌ینه ده‌فرێكه‌وه و ده‌یشێلین.
پاشان که‌ره و هێلکه‌که‌ی تێده‌کرێت و به‌رده‌وام ده‌یشێلین تا خۆی ده‌گرێت.
دوای ده‌کرێته ناو قالبی تایبه‌ت و ده‌خرێته فرنێکی گه‌رم کراو له‌سه‌ر پله‌ی 200، سه‌ره‌تا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ده‌برژێنین پاشان به‌شی ژێره‌وه‌ی.
