كچان هەردەم دڵیان لەلای جل و بەرگە، حەزێكی زۆریشیان بۆ ئێكسسوارەكان هەیە. مەرج نییە تەنیا ئێكسسوارەكانی پێشووت لە وەرزی تازەدا لەبەر بكەیت، بەڵكو هەندێ لە ئێكسسواری سادە هەن، گەردەن و بەرۆك و مل و دەست و مەچەكت جوانتر و رازاوەتر دەكەن. جاران زیاتر بازن و ملوانكە شای ئێكسسوارەكان بوون، بەڵام ئێستا زۆربەی ئێكسسوارەكان لەلایەن خانمانەوە بەكاردەهێندرێن. پسپۆڕان دەڵێن: واجوانتر و باوترە، لە رۆژێكدا، یان لە ماوەیەكی كورتدا تەنیا گرنگی بە جۆرە ئێكسسوارێك بدەن، بۆ نموونە: ئەگەر رۆژێك چوویتە شوێنی دەوامەكەت، یان گەشتێكی بچووكت هەبوو، چاكترە یەكێك لە ئێكسسوارەكان گرنگی زیاتری پێبدەیت لە جێگەی ئەوانی دیكەدا، وەك لە ملكردنی ملوانكەی نیوە بازنەیی و كورت، كە بە پەیەڵ ناسراوە، ئەو جۆرە ئێكسسوارە، ناسك و سەرنجڕاكێشە، تەواوی مل دەگرێ و بەهۆی نەخشە گەورەكانی سەر پەیەڵدا، بەرچاوی خەڵك دەكەوێت و دیار دەبێت، لە بارەی رەنگیشەوە، بۆ ئەو وەرزە رەنگەكانی شین و زێڕی و سپی و سوور لە خۆ دەگرن.