جوتیارێکی کورد کولەكەیەکی جیاواز بهرههمدههێنێت
October 15, 2015
رەنگا و ڕەنگ
جەمالی کربچنە بەخەندانی راگەیاند : " لە ئێستادا لە کێڵگەکەی خۆمدا کولەكەیەکی ٤٠ کیلیۆیمان بەرهەمهێناوە و ئەگەر ساڵی داهاتوش کەش و هەوا لەباربێـت، ئهوا کولەكەی گەورەتریش بەرهەمدههێنێت.
وتیشی: جۆرێکی تری کولەكەمان چاندووە تەنها بۆ تۆوەکەی و توێکڵی نیە و هەروەها هاوشێوەی ئەو کولەكە سەوزەی لەبازاردا ههیه، بەڵام به رەنگی زەرد بەرهەممان هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد " لەساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەکەم جار برۆکلییان لە کوردستان بەرهەمهێنا و توانیمان لە مارکێتەکاندا نرخەکەی لە حهوت هەزارەوە بۆ دوو هەزار دابەزێنین"
باسی لهوهشكرد ، له ئێستادا توانیومانە تەماتە لەسەر پەتاتە موتروبە بکەین، واتا یەک رۆك لە ژێرەوە پەتاتە و لەسەرەوە تەماتە بگرێت، بۆ ئەمساڵیش توێژینەوەمان لەسەر ٤٢ جۆر تەماتە کردووە و ٢٢جۆریان بۆ کوردستان دەشێت و بەرهەمی دەهێنین.
هەر دەربارەی داهێنانەکانی لە بواری کشتوکاڵدا وتی: توانیومانە قەرنابیت بە رەنگی مۆر بەرهەم بهێنین و ئەمسالیش بە رەنگی پرتەقاڵی و زەرد بەرهەمی دەهێنین.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئهگهر حکومەتی هەرێم بودجەی زیاتر بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و جوتیاران دابین بکات، ئهوا دهتوانن پەرە بەداهێنانە کشتوکاڵیەکانیان بدەن.
جهختیشیكردهوه، بەهۆی داهێنانە کشتوکاڵیەکانیەوە خوێندکارانی زانکۆکان و کۆلێژە کشتوکاڵیەکان سەردانی دەکەن و توێژینەوە لەسەر بەرهەمەکانی دەکەن .
شێخ جەمال دانیشتوی گوندی کرپچنەی ناحیەی سەنگاوە و لە گوندەکەی خۆیاندا چەندین کێڵگەی جۆراوجۆری لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دروست کردووە .
